‌ ڕاهێنانی‌ گروپ بۆ منداڵانی‌ ئۆتیزم پێویسته‌؟

وێستگە ستایل-

ئۆتیزم بۆته‌ نه‌خۆشییه‌كی بڵاو و هۆكار نه‌زانراو له‌ جیهاندا، له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت، ڕاهێنانی گروپ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ توشی ئۆتیزم بوون تا چه‌ند پێویسته‌؟ دكتۆر فەرھاد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئاخاوتن و زمان، ئۆتیزم، له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

1- یەكێك لە سەرەكیترین كێشەكانی‌ منداڵی ئۆتیزم پەیوەندی‌ كردن و تێكەڵ بوونە لەگەڵ منداڵانی‌ دیكە، بۆیە یەكێك لە چارەسەرییە گرنگەكان، فێر کردنی تواناکانی پەیوەندی‌ كردن و كۆمەڵایەتی‌ بوونە لەگەڵ منداڵانی‌ دیكە و گەورەساڵان.
چونکە بە پێچەوانەی منداڵانی ئاسایی کە خۆیان ئەو توانایانە فێر دەبن و پێویستیان بە فێرکردن و یارمەتیدان نیە، منداڵانی ئۆتیزم دەبێت ئەو توانایانە فێر بکرێن. 

2-پاش ئەوەی‌ لە راهێنانی‌ تاكە كەسی‌ دا چارەسەری زمان و قسەکردن، ڕەفتاری‌ و لایەنە مەعریفیەکان بۆ منداڵی ئۆتیزم ئەنجام درا، پێویستە ڕاهێنانی‌ گروپی‌ بۆ ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم توانایانە کەوا فێری بووە لە شوێنی تر و لەگەڵ کەسانی تر لە ژیان خۆی بەکاریان بهێنێت.


PM:08:38:11/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌