هۆکارەکانی بێخەوی
وێستگە ستایل-
بێخەوی یه‌كێكه له گرفته باوه‌كان له ئێستادا به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا هه‌ندێك كه‌س شه‌وان هه‌تا دره‌نگ مۆبایل و ئامێری زیره‌ك به‌كارده‌هێنن به‌و هۆیه‌وه كاتی نوستنیان تێكده‌چێت، دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له‌م بابه‌ته‌دا چەند هۆکارێك ده‌خاته ڕوو هۆكارن بۆ بێخه‌وی.
1- ماندوبون و شەکەتی جەستەیی و دەرونی: بۆ نمونە بونی فشارێکی دەرونی یاخود کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە هۆی زۆر بیرکردنەوەوە مرۆڤ توشی بێخەوی دەکات. یاخود کاتێک مرۆڤێک زۆر شەکەتە و ئازاری هەیە خەوی تێکدەچێت.
2- نەخۆشی بێخەوی: ئەمەش کاتێکە کە مرۆڤ بۆ ماوەی مانگێک بە لای کەمەوە هەموو هەفتەیەک سێ شەو توشی بێخەوی ببێت. ئەمە نەخۆشییەکی سەربەخۆییە و کاتێک دەبێت کە نەخۆشی دەرونی و جەستەیی تر هۆکارنەبن بۆ بێخەوییەکەی.
3- تێکچونەکانی خەو: ئەمەش کۆمەڵێکی زۆر لە نەخۆشی دەگرێتەوە، هەرە باوەکانیان بریتییە: خەونبینینی ناخۆش، تۆقینی ناوخەو، هەناسەگیران و پرخەی کاتی خەو، تێکچونی سیستەمی خەوتن بە گوێرەی شەو و رۆژ،..
4- نەخۆشییە دەرونییەکانی: بۆ نمونە خەمۆکی، قەلەقی، نەخۆشییەکانی پاش فشار، شیزۆفرینیا، دووجەمسەری،.
5- نەخۆشییە جەستەییەکان: وەکو بوونی ئازار و نارەحەتی، بونی تا و ئارەقکردنەوەی زۆر..
6- بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و مەی.
PM:08:30:11/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه