نیشانه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ی زه‌هایمه‌ر پێش له‌ده‌ستدانی یاده‌وه‌ری له چاودا ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگە ستایل-
خانمه پزیشكی مێشك و ده‌مار "ماریان شابلۆ" چه‌ند نیشانه‌یه‌كی خستۆته روو ئاماژه‌ن بۆ توشبوون به خه‌ڵه‌فان و پێش له‌ده‌ستدانی توانای یاده‌وه‌ری له‌چاودا ده‌رده‌كه‌وێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی كالیفۆرنیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، پزیشكانی چاو پاش ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌تێك كه پێی ده‌وترێت (PCA) دیارده‌ی پنسۆن.
ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه كار له چه‌ند به‌شێكی مێشك ده‌كات كه به‌رپرسه له ناسینه‌وه‌ی شوێت و ژماردن و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه و زۆر كات ئه‌م نیشانه‌یه به جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر داده‌نرێت.
شاپلۆ ده‌شڵێت" زوو ده‌ستنیشانكردنی PCA به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له قۆناغی سه‌ره‌تای گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه، و ئه‌مه پێش ته‌مه‌نی 60 ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت پێش ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی بیرچوونه‌وه له نه‌خۆشانی زه‌هایمه‌ردا"
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ندێكجار ده‌ستنیشانكردنی ئاسان نه‌بێت، و پێویست به ئاگایی و زانیاری زیاتر بكات و هاوڵاتیان له‌م نه‌خۆشییه ئاگاداربكرێنه‌وه.
PM:08:09:11/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2800
جار خوێنراوه‌ته‌وه