توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ: ڤاكسین له هه‌ردوو باڵتان بده‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو ژه‌م ڤاكسین له هه‌ردوو باڵیان ده‌ده‌ن، به‌رگری له‌شیان زیاتر ده‌بێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسین له یه‌ك باڵیان ده‌ده‌ن.
بابه‌ته‌كه گۆڤاری" نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه و پسپۆڕان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاریگه‌ری ڤاكسینی كۆڤید-19 ئه‌نجامداوه بۆ كۆمه‌ڵێك به‌شداربوو، به‌شێك له‌وان هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان له یه‌ك باڵیان داوه و به‌شی دووه‌م له هه‌ردوو باڵیان.
ئه‌نجامه‌كه سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان له هه‌ردوو باڵیان داوه به‌رگری له‌شیان زیاتر به‌رز بۆته‌وه به‌راورد به‌و به‌شداربوانه‌ی هه‌مان ڤاكسینیان له یه‌ك باڵیان داوه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمزدا هاتووه ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌موو جۆرێكی ڤاكسین دروسته و ئه‌مه پێدانی ڤاكسین به منداڵان ده‌گرێته‌وه.
مارسیل ئای كیرلین پزیشكی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانه له زانكۆی ئۆریگۆن تایبه‌ت به ته‌ندروستی و زانست ده‌ڵێت"ئه‌گه‌رچی ده‌رئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی وه‌رگرتنی دوو ژه‌می ڤاكسین له هه‌ردوو باڵ باشتره، به‌ڵام هێشتا بابه‌ته‌كه شایه‌نی ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت"
PM:05:55:07/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه