‌زه‌ردوویی دووگیانی چییه‌؟

وێستگە ستایل-

زەردوویی دووگیانی (cholestasis) نەخۆشییەکە تووشی جگەر دەبێت و لە كۆتا مانگەکانی دووگیانیدا ڕوودەدات. ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی خورانی توند، بەڵام نابێتە هۆی دروستبوونی پەڵە. ئەم خورانە بەزۆری لە دەست و قاچدایە، بەڵام ڕەنگە کاریگەری لەسەر بەشەکانی تری جەستەش هەبێت، دكتۆره‌ بنار پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌ و هۆكاره‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

‎نیشانەکان:
‎1-خورانی توند نیشانەی سەرەکی نەخۆشی زەردوویی کە لە کاتی دووگیانیدا ڕوودەدات، خوران زیاتر لە سێ مانگی کۆتایی دووگیانیدا ڕوودەدات، بەڵام هەندێکجار زووتر دەست پێدەکات.
2-زەردبوونی پێست و سپێنەی چاو 
‎3-هێڵنجدان
‎4-کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
‎5-پیسایی چەور و بۆن ناخۆش
هۆکارەکانی مەترسی:
‎ئەو هۆکارانەی کە ڕەنگە مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشی زەردوویی لە کاتی دووگیانیدا زیاد بکەن بریتین لە:
‎1-هەبوونی مێژووی کەسی یان خێزانی لە نەخۆشی زەردوویی لە کاتی دووگیانیدا
‎2-تووشبوونی پێشوو بە نەخۆشی جگەری وەک هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر
‎3-دووگیانی بە دوانە یان زیاتر
‎4-دووگیانی لە تەمەنێکی گەورە، وەک 35 ساڵ یان زیاتر


AM:09:36:10/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌