‌لە حاڵەتی ڕووداوەکانی سووتان و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ چی بکەین؟

وێستگە ستایل-

لە کاتی ڕوودانی کارەساتی سووتان چی بکەین؟ دكتۆر مسعود پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان له‌م بابه‌ته‌دا به‌ چه‌ند خاڵێك فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و چۆنیه‌تی هاوكاریكردنی حاڵه‌ته‌كانی سوتانی خستۆته‌ ڕوو.

1.تا پێت دەکرێت ئارام ببە و مەشڵەژێ و شڵەژانیش بڵاو مەکەوە چونکە تازە ڕووداوەکە ڕوویداوە .

2.سەرەتا خۆت و دواتریش کەسانی دەوروو بەرت لە سەرچاوەی مەترسی دووربخەوە .

3.ئاگاداری دەوروو بەرت بکەوە لە ڕوودانی ئاگرەکە چونکە لەوانەیە ئاگادار نەبن یان نووستبن.

4.هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە بدەن تا تەشەنەی نەکردووە ـ هەڵبەتە بە ئامرازوو ڕێککاری درووست .

5.بەر لە کردنەوەی دەرگا یان پەنجەرەکان دڵنیا ببنەوە لەوەی کە ئەودیو دەرگا یان پەنجەرەکان ئاگری زیاتری لێنیە چونکە لەوانەیە کردنەوەی دەرگا یان پەنجەرەکان ببێتە هۆی کڵپەکردنی ئاگرەکە و تەشەنەسەندنی .

6.لووت و دەمت دابپۆشە تا کاریگەری دوانە ئۆکسیدی کاربۆن کەمتر کەیەوە و بەدوور بی لە مەترسی خنکان بە دووکەڵ .

7. بە هیچ شێوەیەک بەرزکەرەوە مەسعەد بەکار مەهێنە و لە جێی ئەوە پلیکانە  و قادرمەی فریاگوزاری بەکار بهێنەو لەسەر ڕێڕەوی فریاکەوتن هەوڵی هەڵاتن بدە، هەڵبەتە پێشوەختە دەبێت دەزگا پەیوەندی دارەکان ئەم خاڵانەیان فەراهەم کردبێت.

8.هەر کە بۆت گوونجا بە زووترین کات پەیوەندی بکە بە لایەنی پەیوەندی، دارئاگر کوژێنەوە و ئەمبوڵانسی فریاکەوتن -و داوای یارمەتی بەپەلە بکە. 
9.دووربکەوە لە سەرچاوە و ئامرازی یارمەتی دەری سووتان- سۆپا و موەلیدە و بۆردی کارەبا و  بەرمیلی نەوت و سووتەمەنی .

10. هەر کە دەرچوویت ،هەڵاتن و دوورکەوتنەوە بە پێچەوانەی ئاراستەی با و دواتر سەردانی بنکەی فریاگوزاری بکە لەوانەیە تووشی زیانێک بووبێتی و لەبەر شڵەژان ئاگادار نەبیت لەوکاتەدا .

11.مەگەڕێوە ناو باڵەخانەکە چونکە لەوانەیە ئاگرەکە تەشەنەی کردبێت و بە دووکەڵ بخنکێیت.

12.تکایە تکایە وەک و هاوڵاتیەک بە هیچ شێوەیەک قەرەباڵغی درووست مەکە لە شوێنی ڕووداو و نەخۆشخانەکان چونکە دەبیتە بەربەست و لەمپەڕ لە بەردەم کارەکانی تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە و لەو قەرەباڵغیەی کە تۆی هاوڵاتی درووستی دەکەی باشترین تیمی فریاگوزاریش دەستەوستان دەبێت و ناتوانێت بە درووستی ئیشی خۆی بکات.

13. کاتی ڕووداو و کارەسات کاتی ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکە نەک وێنەو ڤیدیۆ گرتن تکایە وادابنێ ئەو قوربانیانە کەسو کاری خۆتن، کاتی ئەکتیڤ و لایک و کۆمێنت نیە ،ژیانی مرۆڤێک لە مەترسی دایە !

14.خاڵی کۆتایی و گرینگترین خاڵ ئەوەیە کە خۆپاراستن لە چارەسەر باشترە ،بەر لە ڕووداوەکان پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی دەوری و بەردەوام هەموو ڕێککارەکانی توندوتۆڵی سەلامەتی درووستی چێک بکەنەوە و خولی فریاگوزاری و سەلامەتی و مانۆڕ لەسەر ئاستی باڵادا بکرێتەوە و پلانی تایبەت هەبێت سەبارەت بەم جۆرە ڕووداوانە.


AM:09:23:10/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌