چالاكوانه ژینگه‌ییه‌كان ئاوه‌كه‌ی ئیتاڵیایان سه‌وزكرد
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له چالاكوانی ژینگه‌ی وڵاتی ئیتاڵیا بڕیاریاندا ئاوی كه‌ناڵێكی گه‌وره‌ی شاری بوندقیه سه‌وز بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پێشكه‌وتن و گۆڕانكاریه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا "كوپ 28" كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له دوبه‌ی به‌رده‌وامه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوه.
ئه‌م كۆمه‌ڵه خۆپیشانده‌ره كه ناویان كۆمه‌ڵه‌ی" ئه‌كستنكشن ڕیبیلیۆن" ه له‌ڕێی لافیته‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه ئاویه ناوداره‌ی ئیتاڵیا نوسیویانه" كۆپ 28، حكومه‌تی وڵاته‌كان بۆخۆیان سه‌رقاڵی قسه‌كردنن و ئێمه‌ش لێره‌وه به په‌تێك هه‌ڵواسراوین"
ئه‌گه‌رچی چه‌ند ڕوبه‌رێكی بچووك له ڕوباره و كه‌ناڵه ئاویه‌كانی چه‌ند شارێكی ئیتاڵیا له ڕوباری "بۆ" له تۆرینۆ له باكوره‌وه به‌ره‌و ڕوباری تیبر له ڕۆما له باشوور ڕه‌نگه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌وه سه‌وزكراوه، چالاكوانه ژینگه‌ییه خۆپیشانده‌ره‌كان باسیان له‌وه كردوه له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا ڕه‌نگی ئاوه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه و بۆیه‌ی فلۆریسین ی بێ زیانیان به‌كارهێناوه"
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی شاره‌وانی بوندقیه لۆیجی بروجنارۆ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ی به وێرانكه‌ری ژینگه وه‌سفكردوه و داوای له ده‌سه‌ڵاتی یاسایی حكومه‌تی ئیتاڵیا كردوه سزایان بدات.
AM:09:17:10/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 892
جار خوێنراوه‌ته‌وه