ئایا ئافره‌تانی عێراق توانای منداڵبونیان كه‌مبۆته‌وه؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی چه‌ند داتایه‌ك سه‌لماندویه‌تی ئافره‌تانی عێراق توانای منداڵبونیان كه‌مبۆته‌وه، و هه‌تا بێت ڕێژه‌ی توانای وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی منداڵ له‌لای ئافره‌تانی عێراق له دابه‌زیندایه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی پێگه‌ی "our world data" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه توانای منداڵبوونی ئافره‌تانی عێراقی له‌ئێستادا كه‌مبۆته‌وه به‌راورد به ساڵی 2011 .
بۆ دیاریكردنی ئه‌م بابه‌ته پشت به داتای نێوان ساڵی 1950- 2022 وه‌رگیراوه و تیایدا هاتووه له‌ساڵانی 1969 ئافره‌تان له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیان توانای ئه‌وه‌یان هه‌بووه زیاتر له 8 منداڵیان ببێت به‌ڵام ئێستا ئافره‌تێك ته‌نها ده‌توانێت 4 منداڵ دروستبكات له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی له‌م باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه دابه‌زینی ئاستی منداڵبوونی ئافره‌تانی عێراقی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی هۆشیاری كۆمه‌ڵگا و سه‌رقاڵی ئافره‌تان به كار و پیشه‌ی خۆیان ئه‌وه‌ش وایكردوه كه‌متر منداڵ بخه‌نه‌وه.
PM:08:06:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 884
جار خوێنراوه‌ته‌وه