ڤیدیۆ: سۆرانی مام ئیسماعیل"من نه‌وه‌زیری كاره‌بام و نه كوڕی وه‌زیرم"
وێستگە ستایل-
ڕاگه‌یاندنكاری پێشوو سۆرانی مام ئیسماعیل، له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت" له‌سه‌ر ڕێگای خه‌له‌كان-سلێمانی ئه‌و كاته‌ی له شاری سلێمانیه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێك هاتونه‌ته سه‌ر ڕێگه‌كه‌یان به‌ناوی خۆیپیشاندانه‌وه ئازاریان داون و زیانیان به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گه‌یاندوه و دۆخی هاوسه‌ره‌كه‌ی تێكچووه"
سۆران ده‌ڵێت" قوڕ به‌سه‌رتان ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌م شتێكی لێبێت ئه‌وجا خۆم ده‌زانم چیتان پێده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی كورد به كوردی ده‌كات دوژمنه‌كه پێت ناكات، وتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ولێریت ده‌بێت بتكوژین، منیش مه‌زڵومم و بێ كاره‌بام خۆ وه‌زیری كاره‌با و كوڕی وه‌زیری كاره‌با نیم، چواری وه‌ك ئێوه كورد و وڵاتیان ناشرین كردوه، ئه‌و گه‌نجانه‌ی شه‌وان خه‌تیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه تیكتۆك ئاوا ده‌كه‌ن، له خۆپیشاندانه‌كه دوو نه‌فه‌ری مه‌عقولی تیادا نه‌بووه"
سۆرانی مام ئیسماعیل چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا یه‌كێك بوو له پێشكه‌شكاره دیاره‌كانی كه‌ناڵێكی كوردی، پاش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كرد به‌ته‌واوه‌تی له‌كاری ڕاگه‌یاندن دووركه‌وتۆته‌وه و ته‌نها له هه‌ژماره‌كانی له سۆشیال میدیا چالاكه.
PM:07:31:03/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوه‌ته‌وه