‌وه‌ره‌مێكی 4 كیلۆگرامی له‌ غوده‌ی‌ نه‌خۆشێك لابرا

وێستگە ستایل-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كرد تیمێكی پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ تكریتی فێركاری توانیویانه‌ نه‌شته‌رگه‌ری لێكردنه‌وه‌ی‌ وه‌ره‌مێكی ڕژێنی په‌ریزادی نه‌خۆشێك بكه‌ن كه‌ كێشه‌كه‌ی‌ 4 كیلۆگرام بووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ ڕۆژنامه‌ی‌" بغداد الیوم" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌" تیمێكی پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ تكریت سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین توانیویانه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی ده‌گمه‌ن بۆ نه‌خۆشێك بكه‌ن ئه‌ویش لێكردنه‌وه‌ی‌ وه‌رمێكی چوار كیلۆی قه‌باره‌ زۆر گه‌وره‌ بووه‌، هاوڵاتیه‌كه‌ دانیشتوی پارێزگاكه‌یه‌"

سه‌رۆكی تیمی پزیشكیه‌كه‌" دكتۆر ئیحسان الساری"پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و نه‌شته‌رگه‌ری به‌ نازۆره‌ وتویه‌تی" پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ براوه‌ته‌ ژوری چاودێری و ئێستا دۆخی ته‌ندروستی باشه‌.



PM:05:00:03/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌