‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ خانمان توشی نه‌زۆكی ده‌كه‌ن

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاگای داواته‌ خانمان دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی سپرای قژ و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی جوانكاری چونكه‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌زۆكی زیاد ده‌كه‌ن.

مادده‌ی‌ سیلۆكسانات پێكهاته‌یه‌كی كیمیاویه‌ و مرۆڤ له‌ دروستكردنی كرێم و زه‌یت و سپرای قژ به‌كاریده‌هێنێت، رێگری ده‌كات له‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی‌ شێ و هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ پێست و قژ.

زاناكان له‌ زانكۆی بۆردۆ له‌ ویلایه‌تی ئه‌ندیانا ده‌ڵێن" ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌م سپرا و به‌رهه‌مانه‌ به‌كاردێت كه‌ سیلۆكسانات یان تیادایه‌ و له‌گه‌ڵیدا ئوتو یان موجه‌فیفه‌ی‌ قژ به‌كاربێت ئه‌وه‌ گازی ژه‌هراوی له‌ هه‌وادا دروست ده‌كات و ئه‌وانه‌ش مه‌ترسی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ دروست ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ڵیده‌مژێت"

سیلۆكسانات یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی سلیكۆن له‌كاتی به‌كارهێنانیان ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌زۆكی و لاوازی هۆرمۆن و تێكچوونی جگه‌ر دروست ده‌بێت.

دكتۆر نه‌سره‌ت جۆنگ سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی‌ له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ستمان كه‌وت هۆكاری دڵه‌ڕاوكێیه‌ چونكه‌ هیچكات پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌كردوه‌ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ ئه‌وه‌نده‌ زیانیان هه‌بێت له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی‌ خانمان ڕۆژانه‌ به‌كاریده‌هێنن"


AM:10:15:02/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌