به‌هۆی هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس ساڵانه 5 ملیۆن هاوڵاتی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ ئاشكرای كردوه به‌هۆی پیسبوونی ژینگه ساڵانه 5 ملیۆن هاوڵاتی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كارگه زه‌به‌لاحه‌كان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گیان له‌ده‌ست بده‌ن، له‌م دۆخه‌شدا جیهان ته‌ماشای ئه‌م دۆخه ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێسته‌یه‌كی هه‌بێت له‌باریه‌وه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه ساڵانه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 5.1 ملیۆن هاوڵاتی به‌هۆی پیسبوونی ژینگه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌بنه قوربانی پیسبوونی ژینگه له وڵاتانی هندستان و چین تۆمار ده‌كرێت و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هێشتا ئه‌م دوو وڵاته پابه‌ند نه‌بوون به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی دوكه‌ڵ و پاشماوه‌ی زیانبه‌خش و گازه گه‌رمكه‌ره‌كان.
زاناكان ده‌ڵێن" زۆرترین ڕێژه‌ی مردن به پیسبوونی ژینگه له ئه‌نجامی سوتانی خه‌ڵوز بۆ به‌رهه‌مهێنانی ووزه و ئه‌وه‌ش له چین و هندستان زۆر تۆمار كراوه، هه‌ڵمژینی گازه ژه‌هراویه‌كان هۆكاره بۆ توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و ڕه‌بۆ و شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان"
هاوكات زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن مردن به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌هۆی هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان زۆر زیادی كردوه"
PM:05:36:30/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1356
جار خوێنراوه‌ته‌وه