‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: به‌مه‌رج ساڵی 2030 ئایدز له‌جیهاندا كۆنترۆڵ ده‌كرێت

وێستگە ستایل-

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرای كردوه‌ هه‌تا ساڵی" 2030 " ده‌كرێت نه‌خۆشی ئایدز كۆنتڕۆڵ بكرێت به‌و مه‌رجه‌ی‌ كۆمه‌ڵگاكان خزمه‌تگوزاری و پێویستی ته‌واوه‌تیان پێبگه‌یه‌ندرێت.

له‌ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ نه‌خۆشی ئایدز، ئه‌م ڕێكخراوه‌ جیهانییه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ پشتگوێ خراون و پێویستیه‌كانی ژیانیان كه‌مه‌ و به‌رده‌وام له‌ جه‌نگدان ئه‌م نه‌خۆشییه‌ تیایاندا بڵاوه‌، به‌ڵام هه‌ركات جیهان به‌ ڕێگا دروسته‌كه‌دا ڕۆیشت ده‌كرێت ئه‌م نه‌خۆشییه‌ كۆنترۆڵ بكرێت.

بۆیه‌كه‌مجار ساڵی 2015 ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئامانجی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی ئایدزی له‌ جیهاندا دانا و له‌و كاته‌دا ئاماره‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته‌ ڕوو ئه‌گه‌ر زیادبوونی ڕێژه‌كه‌ به‌و جۆره‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌ هه‌تا ساڵی 2030 ئایدز هه‌ره‌شه‌ له‌مرۆڤایه‌تی ده‌كات.

تا ئێستا 39 ملیۆن هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان توشبووی ئایدزن، 20.8 ملیۆن له‌و كه‌سانه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ئه‌فه‌ریقان و 6.5 ملیۆن له‌ ئاسیان، له‌كۆی 39 ملیۆن 9.2 ملیۆن له‌م توشبووانه‌ ده‌رمانی پێویست ناگاته‌ ده‌ستیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ مردن به‌هۆی ئایدز ڕزگار بكرێن


PM:12:50:30/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌