‌بەرزی پەستانی خوێن لە ماوەی دووگیانیدا مه‌ترسیداره‌؟

وێستگە ستایل-

بەرزی پەستانی خوێن حاڵەتێکە کە پەستانی خوێن لە خوێنبەرەکاندا زۆر بەرز دەبێتەوە، خوێنبەرەکان بریتین لەو خوێنبەرانەی کە خوێن لە دڵەوە دەگوازنەوە بۆ دەوروبەری لەش،. بەرزی پەستانی خوێن بەبێ چارەسەر دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی دڵ، کێشەی گورچیلە، یان جەڵتەی مێشک، دكتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌ری به‌رزی په‌ستانی خوێن له‌ماوه‌ی‌ دووگیانیدا ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"لەکاتی دووگیانیدا پەستانی خوێنی ئافرەت کەم دەبێتەوە (نزم دەبێتەوە) ،  بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەوانەیە کێشە دروست بکات بۆ ئافرەتی دووگیان و کۆرپەکەی."

هاوكات ئەگەری تووشبوونی ئافرەت بە بەرزی پەستانی خوێن لە کاتی دووگیانیدا زیاد دەکات ئەگەر:
1-پێشتر بەرزی پەستانی خوێنی هەبێت
2-قەڵەوی
3-نەبوونی چالاکیی جەستەیی پێویست
4-جگەرە کێشان
5-ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکەی لە کاتی دووگیانیدا تووشی بەرزی پەستانی خوێن بووبێت
6-ئەگەر دووگیان بوو بە یەکەم منداڵی (نۆبەرە)
7-ئەگەر دووگیان بوو لە زیاتر لە منداڵێک (دووانە،سییانە)

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە کاتی دووگیانیدا دەبێتە هۆی کێشەی گەورە بۆ ئافرەتی دووگیان و کۆرپەکەی.
ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ژنانی دووگیان دەبنەوە بریتین لە:
1-جەڵدەی مێشک
2-لەکارکەوتنی گورچیلە یان لەکارکەوتنی دڵ
3-ئیکلەمپسیا و پێش ئیکلەمپسیا

ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی کۆرپەلە دەبێتەوە بریتین لە:
1-قەبارەی بچووکی کۆرپەلە لە کاتی لەدایکبووندا
2- جیابوونەوەی وێڵاش (کاتێک وێڵاش زوو لە منداڵدان جیا دەبێتەوە)
3-مردنی کۆرپەلە پێش لەدایکبوون (لەدایکبوونی کۆرپەیەکی مردوو)


PM:12:39:30/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌