‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: دانیشتن مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی خانمان دروست ده‌كات

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك زیان و مه‌ترسی دانیشتنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی خانمان ئاشكرا كردووه‌ و تیایدا هاتووه‌" دانیشتن ئه‌وه‌نده‌ی‌ كێشانی جگه‌ره‌ زیانی هه‌یه‌" چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی دیكه‌ش ئه‌م زیانه‌ی‌ سه‌لماندوه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌" ئه‌و خانمانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 6 كاتژمێر داده‌نیشن ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ وه‌ره‌می لیمفی منداڵدان زۆره‌، هه‌تا كاتژمێره‌كانی دانیشتن زیاتر بێت ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبوونی ئافره‌ت به‌م جۆره‌ی‌ وه‌ره‌می منداڵدان زیاتر ده‌بێت، به‌روارد به‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌متر داده‌نیشن"

هۆكاری سه‌ره‌كی مه‌ترسی دانیشتن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیادبوونی كێش به‌هۆی زۆر دانیشتنه‌وه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ش په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه‌ له‌نێوان زۆر دانیشتن و توشبوون به‌ هه‌وكردنی درێژخایه‌ن و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ڤیتامین دی له‌ له‌شدا ئه‌وانه‌ش مه‌ترسی زیادبوونی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌.

به‌گوێره‌ی‌ داتاكانی سه‌نته‌ری" كلیڤلاند" توشبوون به‌ وه‌ره‌می لیمفی منداڵدان له‌ناو خانمانی ته‌مه‌ن 30-50 ساڵدا زۆره‌ و %80 خانمان مه‌ترسی توشبوونیان به‌م جۆره‌ی‌ وه‌ره‌م هه‌یه‌ و هۆرمۆنی ئیسترۆجین خۆراكی سه‌ره‌كی ئه‌م وه‌ره‌مانه‌ ده‌دات و باوترین نیشانه‌كانی خوێن به‌ربون و قه‌بزی و هه‌بوونی ده‌ردراوه‌ له‌ له‌شدا.


PM:12:35:30/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌