‌باوترین نیشانه‌ پێشوه‌خته‌كانی شێرپه‌نجه‌ی‌ په‌نكریاس

وێستگە ستایل-

پرۆفیسۆر" ڤالیری ئه‌گییف" هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به‌ هێڵنج و سكچوون و قه‌بزی نیشانه‌ پێشوه‌خته‌كانی توشبوونه‌ به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ په‌نكریاس.

ئه‌م پسپۆڕه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ Lente.ru باسی له‌وه‌ كردووه‌، ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی‌ په‌نكریاس له‌ قۆناغه‌ پێشوه‌خته‌كانی كارێكی ئاسان نییه‌، چونكه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زۆر جار زیاد ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی‌ نیشانه‌ی‌ دیاریكراوی هه‌بێت، هاوشێوه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌ و برینی گه‌ده‌ و نه‌خۆشی زراو خۆی ده‌شارێته‌وه‌ هه‌تا قۆناغێكی دره‌نگی نه‌خۆشییه‌كه‌.

به‌ڵام له‌كاتی هه‌ستكردن به‌ نیشانه‌كانی" هێڵنج و سكچوون و ڕشانه‌وه‌ و نه‌مانی ئاره‌زوو بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو، له‌ده‌ستدانی كێشی له‌ش له‌ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا" پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشكنینی پێویستت بۆ بكات.

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر، چه‌ندین ڕێگای هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ر به‌گوێره‌ی‌ قۆناغی نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ناویاندا" نه‌شته‌رگه‌ری و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیاوی و چاره‌سه‌ر به‌ تیشك"


PM:01:29:29/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 5648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌