‌دوو چیلكه‌ی‌ نان خواردن له‌سه‌ری پیاوێكدا دۆزرایه‌وه‌ دوو چیلكه‌ی‌ نان خواردن له‌كه‌له‌ سه‌ری پیاوێكدا دۆزرایه‌وه‌

وێستگە ستایل-

پیاوێك پاش ئه‌وه‌ی‌ بۆماوه‌یه‌كی درێژ به‌ده‌ست ئازاری سه‌ریه‌وه‌ ناڵاندویه‌تی و ته‌نانه‌ت توانای بینینی لاواز بووه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 6 مانگی ته‌واو، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشكنینی بۆ بكرێت و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كردوه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆی له‌ "ڤێتنام" و پزیشكه‌كان توانیویانه‌ ڕزگاری بكه‌ن و پاش پشكنین زانیویانه‌ له‌ كه‌له‌ی‌ سه‌ریدا دوو چیلكه‌ی‌ نان خواردن هه‌بووه‌.

پیاوه‌كه‌ ئه‌گه‌رچی ناسنامه‌كه‌ی‌ دیاری نه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئازاری زۆری سه‌ری و لاواز بوونی توانای بینین و هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ ئاو له‌ لوتی سه‌ردانی پزیشكی كردوه‌ و پزیشكه‌كان كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكردوه‌ به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه‌ كێشه‌ی‌ چییه‌ و پشكنینی تیشكیان بۆ كردوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ كه‌له‌ی‌ سه‌ریدا دوو ته‌نی نامۆ هه‌یه‌ و له‌ لوتیه‌وه‌ بۆ مێشكی درێژ بۆته‌وه‌.

ئه‌م پیاوه‌ ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌  باسی له‌وه‌ كردوه‌ 5 مانگ به‌ر له‌ ئێستا پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ توشی شه‌ڕ بووه‌، له‌وه‌ زیاتری بیر نییه‌ و گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، پزیشكه‌كانیش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان داناوه‌ كه‌سێكی دیكه‌ له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا دوو چیلكه‌ی‌ شكاوی نانخواردنی كردوه‌ به‌ لوتیدا و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و مێشكی ڕۆیشتووه‌.

دكتۆر نجوین ڤان مان سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشه‌ نه‌شته‌رگه‌ری تیادا ده‌كات باسی له‌وه‌ كردوه‌ پێویسته‌ به‌جۆرێك نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ بكه‌ن هیچ زیانێك به‌ نه‌خۆشه‌كه‌ نه‌گات نه‌ ئێستا و نه‌ داهاتوی.


PM:01:27:29/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌