‌کۆمەڵێک ڕێنمایی و زانیاری بۆ توشبووان به‌ نەخۆشی بەکتریای گەدە

وێستگە ستایل-

به‌كتریایی گه‌ده‌ یه‌كێكه‌ له‌و به‌كتریایانه‌ی‌ زۆر كه‌س توشی بوون به‌ڵام ئاگادار نین، دکتۆر نەورۆز پزیشکی نەشتەرگەری گشتی کۆمەڵێک ڕێنمایی و زانیاری ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی‌ نەخۆشی بەکتریای گەدەیان هه‌یه‌.

1-نەخۆشییەکی باوە، لەڕێی ئاو و سەوزەوە دەگوازرێتەوە.

2-جاری وا هەیە هیچ نیشانەیەکی نییە، بەڵام بەگشتی نیشانەکانی ئەمانەن: ئازاری سەرەوەی سک، هێڵنج و قرقێنە، بۆنی ناخۆشی دەم، زیا خۆری لەبەر کەمبوونەوەی هەستی تێربوون، سوتانەوەی گەدە و سورێنچک، دڵەکزە.

3-ڕاستترین پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە پێی دەڵێن (Urea Breath Test)

4-زۆربەی نەخۆش (٪۸۰) بەکۆرسی دەرمانی دوو هەفتە چاک دەبن، بەڵام هەندێک نەخۆش (٪۱۰-۲۰) پێویستیان بە دوو مانگ چارەسەر هەیە.

5-دوای نەمانی بەکتریاکە هەندێک جار تا چەند مانگێک نیشانەکان دەمێنن.

6-پارێز بەگشتی بۆ گەدە: ئاو زۆر بخۆرەوە، بنێشتی کوردی بجو، ماست یان شیری بێ شەکر زۆر باشە، ترشی و شیرینی زۆر خراپە، هیچ ژەمێک مەپەڕێنە، دوای هیچ ژەمێک پاڵمەکەوە، شەو درەنگ ژەمی قورس مەخۆ.

7-گرنگە چارەسەر بکرێت، چونکە جگە لەو ناڕەحەتییانەی سەرەوە دەبێتە هۆی برینی گەدە و دوانزە گرێ، هەروەها شێرپەنجەی گەدە.


PM:01:24:29/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌