‌ڤیدیۆ: پیاوێك ناپاكی كرد و ژنه‌كه‌ی‌ له‌ باڵكۆنی ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ فڕێیدایه‌ خواره‌وه‌

وێستگە ستایل-

له‌ ویلایه‌تی بورسه‌ له‌ توركیا، ئافره‌تێكی توركی بڕیاریدا سزای هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بدات به‌ڕێگه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو وه‌ك سزایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ ناپاكی به‌رامبه‌ر كردووه‌، ڕووداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.

ئافره‌ته‌كه‌ ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌، له‌ باڵكۆنی نهۆمی دووه‌می ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی‌ تیایدا ده‌ژین، هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ فڕێدایه‌ خواره‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ناپاكی به‌رامبه‌ر كردوه‌، پاش ئه‌وه‌ش به‌چه‌قۆیه‌كه‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ و ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ سزای ناپاكییه‌، پیاوبه‌ گرنگی به‌ من بده‌" ڤیدیۆی ئه‌م ڕووداوه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ هاوسێكانی ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌وه‌ تۆماركراوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرته‌كانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆی توركیا و له‌نێوانیان پێگه‌ی‌"Ntv" تا ئێستاش پیاوه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، پۆلیسیش ئافره‌ته‌كه‌ی‌ ده‌ستگیركردوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كات.
 




PM:05:51:28/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 41164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌