چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه بۆ هه‌بوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی له مێشكدا
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه‌ی مێشك یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی له قۆناغێكی زوه‌وه نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت ئه‌وه چاره‌سه‌ری ئاسانتره، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه.
1-خێرا توڕه‌بوون:
یه‌ك له كۆی سێ توشبووی شێرپه‌نجه‌ی مێشك به‌ده‌ست ئه‌م گرفته‌وه ده‌ناڵێنن، له‌گه‌ڵیدا كێشه‌ی شڵه‌ژان و له‌بیركردنیان هه‌یه و خه‌مۆكن و مه‌زاجیان زوو ده‌گۆڕێت.
2- به ئه‌سته‌م ده‌توانن به ڕوخساریان ئاماژه بكه‌ن:
ئه‌م نه‌خۆشییه واده‌كات ده‌ماره خانه‌كان زیانیان پێبگات، ئه‌وه‌ش واده‌كات به ئاسانی نه‌توانن ڕوخساریان بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌ست و ئاماژه‌كانیان به‌كاربهێنن وه‌ك پێكه‌نین و توڕه‌بوون و جوڵه‌ی ڕوخساریان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی.
3- گوێیان له‌ده‌نگێك ده‌بێت له‌سه‌ریاندا:
هه‌ندێك له جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مێشك، كه‌سی نه‌خۆش هه‌ست به هه‌بوونی ده‌نگ ده‌كات له‌سه‌ریدا ئه‌وه‌ش واده‌كات گومانی نه‌خۆشی ده‌رونی لێبكرێت نه‌ك جه‌سته‌ی، هه‌ندێكجاریش نه‌خۆش بۆماوه‌یه‌كی كورت یاده‌وه‌ریان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به ئه‌سته‌م گوێیان له ده‌نگی ده‌وروبه‌ریان ده‌بێت.
4- ناتوانن باش بخوێننه‌وه:
ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك ده‌بن توانای خوێندنه‌وه و بیركردنه‌وه‌یان وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی نابێت و هه‌ندێكجاریش ناتوانن باش له قسه‌ی به‌رامبه‌ریان تێبگه‌ن.
5-به‌رده‌وام پێویستیان به‌وه هه‌یه بچنه ته‌والێت:
وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی گۆڕان له سیستمی ژێر مێشكه ڕژێنه‌كان دروست ده‌كات به‌و هۆیه‌وه وا هه‌ست ده‌كه‌ن به‌رده‌وام پێویستیان به‌وه هه‌یه بچنه توالێت، جگه له‌وه‌ش هه‌ست به ماندوێتی و هه‌ستیاری بۆ سه‌رما و تینوێتی و لاواز بوونی توانای سێكسیش ده‌كه‌ن.
AM:10:20:25/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه