پسپۆڕان: له‌ڕێی فڵچه‌ی شۆردنی ددانه‌وه ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه
وێستگە ستایل-
هه‌وكردنی جگه‌ر له جۆریC نه‌خۆشییه‌كه ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام زۆر كه‌س نازانن كه توشی بوون، ئه‌وه‌ش واده‌كات مرۆڤ توشی نه‌خۆشی مه‌ترسیدارتر ببێت وه‌ك شێرپه‌نجه و شیبوونه‌وه‌ی توندی جگه‌ر و مردن ئه‌گه‌ر به بێ چاره‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه بمێنێته‌وه.
ڤایرۆسه‌كه له‌ڕێی به‌ركه‌وتن به خوێنی كه‌سی توشبوو ده‌گوێزرێته‌وه، له‌ڕێی به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ددان و گوێزانی ڕیشتاشینی كه‌سی توشبوو هۆكاره به توشبوون به‌م نه‌خۆشییه.
هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی له‌جۆری C یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی ئاوسانی جگه‌ر به‌ڵام زۆر به كه‌می نیشانه‌ی توشبوون له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ندێكجار نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی‌گه‌رمای له‌ش و هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه و ئازاری سك و خه‌مۆكییه.
ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا نه‌خۆشییه‌كه دیاری بكرێت ئه‌وه چاره‌سه‌ركردنی ئاسانه و ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه به نزیكه‌ی %100 یه، توشبوون به‌م ڤایرۆسه له‌ڕێی ده‌رزی و كه‌لوپه‌لی نه‌شته‌رگه‌ری و فڵچه‌ی ددان و گوێزانی ڕیشتاشین و نه‌شته‌رگه‌ری پزیشكی یان جوانكاری و ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕێژه‌ی توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه زۆر تیادایه ئه‌وه ئه‌گه‌ر توشبوون له‌ناویاندا زیاتره.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ئێستادا 58 ملیۆن هاوڵاتی توشبووی هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌رن و ساڵانه 1.5 ملیۆن توشبووی نوێ به‌م ڤایرۆسه تۆمار ده‌كرێت.
PM:05:12:21/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 2352
جار خوێنراوه‌ته‌وه