وه‌ستان به‌پێوه باشتره یان دانیشتن؟
وێستگە ستایل-
زاناكان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كاتیان هه‌بوو پاڵبكه‌ون باشتره له‌وه‌ی دابنیشن ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت دانیشتن زیانی زۆره.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن" دانیشتن له وه‌ستان به پێوه باشتره، پاڵكه‌وتنیش له دانیشتن باشتره و هه‌رگیز یه‌ك سیستم له ژیاندا به‌كارمه‌هێنه، به‌تایبه‌ت ڕاهاتن به دانیشتن زیان ده‌گه‌یه‌نێت به ته‌ندروستی.
پسپۆڕانی په‌تا زانی له زانكۆی له‌نده‌ن توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامدا كه زیاتر بوون له 15 هه‌زار هاوڵاتی، پسپۆڕان به‌دوای باشترین شت گه‌ڕاون بۆ ته‌ندروستی سیستمی دڵ و ملوله‌كانی خوێن، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری شێوازی جوڵه و دانیشتن و نوستن له‌سه‌ر سیستمی سوڕی خوێن و دڵ.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری European Heart Journal ئه‌وروپی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه" پاڵكه‌وتن زۆر باشتره له دانیشتن به‌تایبه‌ت له‌كاتی ته‌ماشاكردن ته‌له‌فیزۆن"
جۆ بلودجیت وه‌ك گه‌وره توێژه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت" ده‌توانیت ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت پێویستی به دانیشتن هه‌یه ئه‌وه ناو به‌ناو بڕۆ به‌خێرایی یان ڕابكه یان به‌سه‌ر قادرمه سه‌ربكه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانیت بۆ ماوه‌ی یه‌ك بۆ دوو خوله‌ك بجوڵێ هه‌تا چالاكی لێدانه‌كانی دڵت خێراتر ببێت"
PM:03:45:21/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 892
جار خوێنراوه‌ته‌وه