پسپۆڕێك: ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌تانه له ماڵه‌كه‌تدا هه‌یه ئێستا فڕێی بده
وێستگە ستایل-
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بۆنی عه‌تر ده‌ده‌ن وه‌ك" سپرای بۆنخۆشكه‌ر و بغورد و مۆمی بۆندار" به‌هۆی بوونی مادده‌ی ئه‌ندامی به هه‌وادا چوو وه‌ك" فسالات و به‌نزۆیل و فۆرماڵدیهاید" زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن.
دكتۆره ئهلیكسندرا ڤیلییڤا ده‌ڵێت" له‌كاتی به‌ركه‌وتن و بۆنكردنی ئه‌م بابه‌تانه مرۆڤ توشی هه‌ستیاری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت، نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه زۆر ئاسانتر ده‌رده‌كه‌وێت، بۆنكردنی ئه‌م بابه‌تانه زیان به خانه‌كانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و بازدان ڕووده‌دات له‌ناویاندا"
ئه‌م پسپۆڕه ئاگایی ده‌دات به‌رده‌وام به‌كارهێنانی مادده بۆنخۆشكه‌ره‌كان مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات چونكه مادده‌ی فسالات به‌دیاركراوی كار له ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كان ده‌كات، ده‌بێته هۆی ئازاری سه‌ر و هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به ماندوێتی و كه‌مخه‌وی، ئه‌و مۆمانهش كه بۆندارن به‌هه‌مان شێوه مه‌ترسیان هه‌یه.
دكتۆره ئهلیكسندرا ده‌شڵێت" مه‌ترسیدارترین مادده‌ی ناو بغورد و سپرای بۆنخۆشكه‌ر و مۆمی بۆنخۆشدا هه‌یه (Diethyl phthalate) یه ڕاسته‌وخۆ كار له توانای منداڵبوون ده‌كات، سه‌لامه‌تترین مۆمهكانیش ئه‌و جۆرانه‌ن كه له پاقله‌ی سۆیا یان مۆمی هه‌نگوین و زه‌یتی سروشتی دروستكراون"
PM:03:41:21/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 37476
جار خوێنراوهتهوه