‌حه‌مكۆ: دوای 30 ساڵ به‌ من ده‌ڵێن ته‌داخول مه‌كه‌

وێستگە ستایل-

ئه‌كته‌ری بواری كۆمیدیا" حه‌مكۆ" له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت باسی له‌وه‌ كردوه‌ پاش 30 ساڵ ئه‌زموونی خه‌بات و ماندووبوون، ئێستا له‌ماڵه‌وه‌ دانیشتوه‌.

ئه‌و ده‌شڵێت"دانیشتنی من له‌ماڵه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ فیراری له‌گه‌ڕاج دابنێیت و له‌ سه‌ر جاده‌ لاكشمیبای ببینیت، پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌زمون و كاریزمایان هه‌یه‌ له‌ وڵاتی من ده‌بێت بێنه‌ گۆڕه‌پانی كاركردن، به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م بۆچی له‌ماڵه‌وه‌ دانیشتوم و كه‌س وه‌ڵامی پێ نییه‌"

له‌ڕوی ده‌رونییه‌وه‌ حه‌مكۆ ده‌ڵێت" فشارێكی زۆرم له‌سه‌ره‌ له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ دۆخم زۆر خراپ بێت، لێك تێنه‌گه‌یشتن هه‌یه‌ له‌نێوان من و حیزبه‌كه‌م و من و هاوڵاتیان وه‌ك شه‌یتان و ڕه‌حمانمان لێهاتوه‌، ده‌مه‌وێت بڵێم له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ كار ده‌كه‌م و بونی حه‌مكۆ زۆر پێویسته‌ ئێستا"

حه‌مكۆ ده‌ڵێت" كۆمیدیایی بێ په‌یام وه‌ك مه‌یمونێك وایه‌ هه‌ڵپه‌ڕێت، به‌ڵام په‌یامه‌كانی من قورسه‌ و به‌ خه‌ڵك هه‌زم ناكرێت، ئێستا ده‌زانم من كۆمیدیای سیاسی نیم و من سیاسییه‌كی كۆمیدیم"

هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆ یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ كۆمیدیه‌ دیاره‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێرو له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵانی‌ نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ كاری‌ هونه‌ری‌ كردووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو خاوه‌نی‌ به‌رنامه‌یك بوو به‌ ناوی‌ "حه‌مكۆ شۆ" كه‌ له‌ چه‌ند كه‌ناڵێك په‌خشكرا، له‌ ئیستادا هیچ كارێكی هونه‌ری ناكات.


PM:12:28:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 2764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌