‌ئایا خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان مه‌ترسیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه‌؟

وێستگە ستایل-

پرۆفیسۆره‌ زه‌هره‌ پاپلۆڤا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كوێره‌ ڕژێنه‌كان له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و فێركاری زانكۆی مۆسكۆ داوا ده‌كات هاوڵاتیان دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی.

ئه‌م پرۆفیسۆره‌ له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ Lenta.ru وتویه‌تی" خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان جه‌سته‌ ناچار ده‌كات كار بكات له‌ توانیدا نه‌بێت،ئه‌وه‌ش واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به‌ ماندوێتی زۆر بكات ئه‌مه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌یه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان"

دكتۆره‌ زه‌هره‌ ده‌شڵێت" هه‌ر بڕێك له‌ خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان بكوژه‌ و زیانی هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌خواردنه‌وه‌ی‌ سه‌لامه‌تتره‌"

ده‌شڵێت" له‌م خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشانه‌دا مادده‌ی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌ هۆكاره‌ بۆ كشانی ملوله‌كانی خوێن و به‌دیاریكراوی ئه‌و ملوله‌ خوێنانه‌ی‌ له‌ مێشكدا هه‌یه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیستمی سوڕی خوێن و به‌هۆی ئه‌و ماددانه‌ی‌ له‌ ووزه‌ به‌خشه‌كه‌دا په‌ستانی خوێن و هۆرمۆنه‌كان تێكده‌چێت و ملوله‌كانی خوێت ده‌ئاوسێت یان ته‌سك ده‌بێته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌سه‌كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات"


PM:12:17:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌