چۆن بزانین توشبووی نەخۆشی گەنم و جۆین؟
وێستگە ستایل-
نەخۆشی گەنم و جۆ ئەم نەخۆشیە هەستیاریەکە بە پڕۆتینی گلوتین، کە ئەم پڕۆتینە لە دانەوێڵەی گەنم و جۆدا هەیە، بۆ دڵنیابوون و دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە ئەم ڕێگایانە دەگیرێتە بەر كه دکتۆر سەرکەوت پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی و کۆئەندامی لهم بابهتهدا باسیدهكات.
1- نیشانەکانی لەگەڵیدا بڕوات، واتە نیشانەکانی دیار بن .
2- پشکنینی سیرۆلۆجی بۆ بکرێت ئەم پشکنینە پۆزەتیڤ بێت .
3- هەناوبینی ( نازور ) بۆ گەدەو دوانزەگرێ و وەرگرتنی پارچەیەک لەبەشی دووەمی دوانزەگرێ و ناردنی بۆ تاقیگە بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لە نەخۆشیەکە .
ئەوانەی کە هەناوبینی ئەنجام نادەن، ئەم پشکنینە( HLA typing ) ئەنجام بدەن کە DQ2 و DQ8 مان هەیە ئەگەر ئەمە نێگەتیڤ بوو بەدڵنیاییەوە کەسەکە نەخۆشی دانەوێڵەی نیە ، ئەگەریش پۆزەتیڤ بوو ، هەر ناتوانرێ بوترێ کەسەکە نەخۆشی گەنم و جۆی هەیە.
ئهم پزیشكه دهشڵێت"پێویستە پەنا ببرێتە بەر هەناوبینی و سامپڵ بۆچی ؟ چونکە دەرکەوتووە کەلە 10% ی خەڵکی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە و نەخۆشی گەنم و جۆی نەبووە ، لەبەرئەوە ئەگەرێک لە ئەگەرەکان پێویستی بە ئەنجامدانی هەناوبینی هەیە."
PM:12:12:20/11/2023
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه