‌ڤیدیۆ: پاش 22 ساڵ نهێنیه‌ك له‌باره‌ی‌ درامای خێزانی حاجی متوه‌لی ئاشكرا بوو

وێستگە ستایل-

پاش 22 ساڵ له‌به‌رهه‌مهێنانی درامای میسری "عائله‌ الحاج متولی" كه‌ تیایدا هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو" نور الشریف" و كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی دراماكه‌ بوون كه‌ ساڵی 2001 نمایشكرا، ئێستا و پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ ده‌رهێنه‌ری ئه‌م درامایه‌ نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات.

محمد النقلی ده‌رهێنه‌ری دراماكه‌یه‌ و ده‌ڵێت" له‌و كاته‌دا وه‌زیرێكی حكومه‌تی میسر داوای لێكردین كۆتایی دراماكه‌ ده‌ستكاری بكه‌ین و كۆتاییه‌كه‌ی‌ به‌جۆرێك بێت پاڵه‌وانی دراماكه‌ واته‌ نور شریف خه‌و ده‌بینێت و له‌سه‌ر كورسیه‌ك له‌كاتی نوستن و خه‌و بینین به‌و دیمه‌نانه‌ بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام تیمی دراماكه‌ كۆبوونه‌وه‌مان كرد و ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ناكرێت كۆتاییه‌كه‌ی‌ خه‌و بینین بێت ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ 30 ئه‌ڵقه‌ی‌ دراماكه‌ گاڵته‌ به‌ هه‌ستی بینه‌ر بكه‌ین"

ساڵی 2001 درامای "خێزانه‌كه‌ی‌ حاجی متوه‌لی" یه‌كێك بوو له‌ به‌ناوبانگترین دراماكان و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش له‌و كاته‌دا بینه‌ری زۆری هه‌بووه‌.



PM:05:24:19/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 24052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌