به‌هۆی زۆر خۆریه‌وه گه‌ده ده‌ته‌قێته‌وه؟
وێستگە ستایل-
ئاساییه به‌هۆی خواردنی بڕێكی زۆر له خۆراك گه‌ده بته‌قێته‌وه؟ یان كه‌س هه‌یه ئه‌وه‌نده زۆر بخوات هه‌تا ئه‌و ڕادده‌یه‌ی گه‌ده‌ی بته‌قێته‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌كرێت" به‌ڵێ" بێت یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه " ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه" ئه‌مه به‌گوێره‌ی وته‌ی پسپۆڕان سه‌لمێندراوه.
كۆرتنی كالامار پسپۆڕی خۆراكه له نه‌خۆشخانه‌ی" بیدمۆنت هنری" ده‌ڵێت" ئه‌م بابه‌ته له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌گشتی گه‌ده‌ی كه‌سێكی ئاسایی یه‌ك لیتر خواردن كه ده‌كاته چوار كوپ خۆراك ده‌گرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه گه‌ده ئه‌ندامێكه توانای كشانی هه‌یه ئه‌وه‌ش مانای وایه ئه‌گه‌ر زۆری لێبكرێت 3-4 لیتر خواردن ده‌گرێت كه ده‌كاته 16 كوپ له یه‌ك كاتدا"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" ته‌نها له‌ماوه‌ی 20 خوله‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردن به نانخواردن، مێشك ئاماژه‌ی تایبه‌ت ده‌داته كه‌سه‌كه كه گه‌ده‌ی پڕ بووه و زۆر زیاتر له‌وه‌ی خواردوه كه پێویسته بۆ تێربونی"
ماری ڕۆتش نوسه‌ری زانستی كێتیبی Gulp ده‌ڵێت" گه‌ده‌ی مرۆڤ به مانای ته‌قین ناته‌قێت به‌ڵكو ئه‌گه‌ر زۆر خۆری بكرێت كونی تێده‌بێت، به‌و هۆیه‌وه خواردنی ناو گه‌ده ده‌چێته ناو سكه‌وه كه‌سه‌كه توشی هه‌وكردنی مه‌ترسیداری ده‌كات"
PM:05:12:19/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه