به‌كارهێنانی ده‌رمانی كه‌مكردنه‌وه‌ی تا به‌م جۆره مه‌ترسی هه‌یه
وێستگە ستایل-
به‌كارهێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمای له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی زیان به گورچیله و جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌م دوو ئه‌ندامه به‌رپرسن له كردنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش.
دكتۆره تاتیانا ڕۆمانینكۆ ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای له‌شی نه‌خۆشی له 38.5 به‌رزتر نه‌بێت ئه‌وه پێویست به وه‌رگرتنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ر ناكات بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله و جگه‌ر زیانی پێنه‌گات، هه‌ندێك حاڵه‌تیش كه‌سه‌كه به‌رگه‌ی 38 پله ناكات به ناچاری پێویسته ده‌رمان وه‌ربگرێت"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" ده‌كرێت له‌ڕێی به‌كارهێنانی ئاو و خاولی سارد پله‌ی گه‌رمای له‌شی نه‌خۆش دابه‌زێندرێت بێ ئه‌وه‌ی په‌نا ببرێته به‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان"
دكتۆره یۆلیانا شاباتورا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵانه و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای له‌شی منداڵ له 38.5 پله زیاتر بێت ئه‌وه پێویسته هه‌موو جلوبه‌رگه‌كانی منداڵه‌كه له‌به‌ری لاببرێت، به‌گوێره‌ی كێشی له‌شی ده‌رمانی پاراسیتۆڵی پێبدرێت"
PM:03:28:19/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه