‌چۆن بەرگری لەشی منداڵەكەت بەهێزبكەیت؟

وێستگە ستایل-

ئه‌و كاته‌ی‌ به‌رگری له‌شی منداڵ به‌هێزبێت ئه‌وه‌ كه‌متر توشی نه‌خۆشی ده‌بێت، دکتۆر حیدر پسپۆڕی لە نەخۆشیەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی دایكان و باوكان ده‌كات به‌م هه‌نگاوانه‌ به‌رگری له‌شی منداڵه‌كانیان زیاد بكه‌ن.

1-پێکهاتە خۆراکییەکانی مس و کانزا، کە یارمەتی خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەدات، وەک زەردێنەی هێلکە، چەرەسات، زیرە، کەرەوز، هێل، پاقلەمەنییەكان، گۆشتی سور و ماسی.

2- ڤیتامین C، یارمەتیدەرە بۆ زو چاکبونەوەی منداڵ لەکاتی سەرمابون و توشبون بە ئەنفلۆنزا، کۆلاجینی پێست زیاد دەکات، وەک تەماتە، بیبەر، شلیک، کەلەرەم، برۆکلی، سەوزە و میوە مزرەكان.

3- ڤیتامین A، کە لەش دژی میکرۆب بەهێزدەکات، وەک شیر، بادەم، بوندق، فستق، زەیتی سەوزەکان، میوە، سەوزە، کاڵەک، پەتاتە، بیبەر و قەیسی.

4- ڤیتامین B6، کە رۆڵی هەیە لە چالاککردنی مێشک و زیادبونی بەرهەمی هیمۆگلۆبین، وەک مریشک هێلکە و ماسی، هاوکات ڤیتامین B6 بەرگری لەش بەگشتی بەهێزدەکات، وەک زەردێنەی هێلکە، بروکلی، سپێناخ، پاقلە.

5- مەگنسیۆم، رۆڵی سەرەکی هەیە لە چالاکیە کیمیاییەکانی جەستە، کە کاریگەری دەخاتە سەر بەرگری جەستە، وەک بیبەری رەش، زیرە، بادەم، چەرەسان، هێل و نانی بۆر.

6- سیلینیۆم، یارمەتی لەش دەدات دژی هەمو جۆرە ڤایرۆسێک، وەک چەرەس، کونجی، زەردێنەی هێلکە، ماسی و خواردنە دەریاییەکان بەگشتی.


PM:03:24:19/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌