ئه‌م ده‌رمانانه گرفت بۆ گورچیله‌ت دروست ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی یه‌ك له‌كۆی چوار كه‌س له جیهاندا به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌وه پشتگوێ ده‌خه‌ن و هه‌تا نه‌كه‌ونه سه‌ر ئازاری توند ناچنه لای پزیشك.
دكتۆر ئه‌لكسه‌نده‌ر میاسنیكۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله دوربین ئه‌وه باشتر وایه بزانی ئه‌و هۆكارانه چین كه زیان به گورچیله‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی داتاكان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 700 ملیۆن هاوڵاتی كه ده‌كاته %10 ی دانیشتوانی جیهان به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌یانه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌كاتێكدا لایان وایه گورچیله‌یان ته‌ندروسته، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كی و بڵاوه‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله زۆر به‌كارهێنانی ده‌رمانه.
ده‌رمانه دژه هه‌وكردنه‌كان زیان به گورچیله ده‌گه‌یه‌نن، بۆنمونه ئه‌و كاته‌ی توشی هه‌وكردنی قوڕگ یان په‌تای وه‌رزی ده‌بیت پێویست ناكات ده‌رمانی دژه هه‌وكردن به‌كاربهێندرێت و له‌كاتی به‌كارهێنانی بێ سوود زیان به هه‌ستی بیستن و گورچیله‌كانیش ده‌گات.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" باشترین ئاماژه بۆ ته‌ندروستی گورچیله‌كان زانینی ئاستی كریاتینین نییه به‌ڵكو زانینی ئاستی Glomerular filtration rate ته‌ندروستی گورچیله یه‌كلا ده‌كاته‌وه، باوترین ئه‌و ده‌رمانانه‌ش كه زیان به گورچیله ده‌گه‌یه‌نن ده‌رمانی ئازار شكێن و ئه‌وانه‌یه كه بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كارده‌هێندرێت به‌شێك له‌وان ترشی (Aristolochic acid) تیادایه كه ژه‌هراوین بۆ گورچیله.
AM:11:54:15/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوه‌ته‌وه