له‌م كاته‌دا كۆكه ئاماژه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار
وێستگە ستایل-
زۆركات كۆكه ئاماژه‌ی توشبوونه به په‌تای وه‌رزی، به‌ڵام پزیشكه‌كان ئاگای ده‌ده‌نه هاوڵاتیان هه‌ندێكجار كۆكه ئاماژه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه نییه و نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.
دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆڤ باس له‌وه ده‌كات كۆكه‌ی توند ئاماژه‌ی توشبوونه به هه‌وكردنی كۆئه‌ندانی هه‌ناسه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م گرفته زیاتر له یه‌ك مانگ به‌رده‌وام بوو یان بو به كۆكه‌ی درێژخایه‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه بێت.
1- گرفتی دڵ: كۆكه‌ی وشك له‌كاتی چالاكی جه‌سته‌یی، زه‌ردبوونی پێست و ئازاری سنگ و توند بوونی هه‌ناسه ئاماژه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشی دڵ.
2- گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده بۆ سورێنچك: ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌یان هه‌یه توشی كۆكه ده‌بن، له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌رگرتنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ترشه‌ڵۆكی گه‌ده چارسه‌ره نه‌ك وه‌رگرتنی ده‌رمانی كۆكه.
3-هه‌وكردنی درێژخایه‌نی جیبوبه‌كان: ئه‌م حاڵه‌ته دووه‌م هۆكاری كۆكه‌ی درێژخایه‌نه.
4-ڕه‌بۆ: ئه‌وانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی ڕه‌بۆن توشی كۆكه‌ی وشك ده‌بن، به‌تایبه‌ت ئه‌م گرفته منداڵان توشی ده‌بن.
5- وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی: ئه‌مه زیاتر له كه‌سانی جگه‌ره كێش ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ركات جگه‌ره كێش توشی كۆكه بوو به كتوپڕی، له‌گه‌ڵیدا ده‌ردراوی سه‌وزی هه‌بوو له قوڕگیه‌وه ئه‌وه پێویسته پشكنینی نه‌خۆشییه‌كانی سییه‌كان بكات.
6- نه‌خۆشی سیل: له‌ئێستادا سیل بۆته یه‌كێك له‌نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان، چونكه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی پێشوو به‌كاریده‌هێنن كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سانی توشبوو نه‌ماوه و ئه‌وانیش توشی كۆكه ده‌بن.
PM:05:09:14/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 3716
جار خوێنراوه‌ته‌وه