‌لەولەب چییە؟

وێستگە ستایل-

لەولەب بە ئامێرێکی بچووکی ڕێگری لە دووگیانی ناسراوە، لەولەب بۆ ڕێگریکردن لە پیتاندنی هێلکە دەخرێتە ناو منداڵدانەوە، لەولەب بە یەکێک لە باوترین ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی دادەنرێت لە جیهاندا، هەروەها کاریگەرترینیش، دكتۆرە هودا پزیشكی راوێژکاری ژنان و منداڵبوون  له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

بەناوبانگترین جۆری لەولەب ئەو جۆرەیە کە لە شێوەی پیتی T بەردەستە، بەزۆری لەولەب لە مادەی پلاستیکی و مس دروستکراوە، و هەندێ جۆری لەولەب هۆرمۆنی تێداییە بۆ زیادکردنی کاریگەرییەکەی. 

دوو جۆری باوی لەولەب هەیە :
1-لەولەبی مس : وەک شێوەی پیتی T یە، و کاریگەری دەگاتە ١٠ ساڵ، ڕەنگە ئەم لەولەبد چەندین کاریگەری لاوەکی دروست بکات، وەک:
-خوێنبەربوونی توند.
-زیادبوونی گرژبوون لە کاتی سوڕی مانگانەدا.
-ئازاری پشت.
-زیادبوونگ دەردانی زێ.
-هەستکردن بە ئازار لە کاتی جووتبووندا.

2-لەولەبی هۆرمۆنی: ئەمەش هۆرمۆنی تێداییە، و کاریگەرترە لە ڕێگری لە دووگیانی ، کاریگەرە بۆ ماوەی ٣-٥ ساڵ بە پێی جۆرەکەی، ئەمەش هۆرمۆنی پرۆجسترۆن دەردەدات، ڕەنگە لەوەلەبی هۆرمۆنی کاریگەری لاوەکی لە هەندێک لە خانماندا دروست بکات، وەک:
-ئازاری مەمک.
-هێڵنجدان.
- سەرئێشە.
-زیادبوونی کێش.
-زیپکە.


PM:03:32:27/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 4372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌