مه‌ترسییه‌كی نوێی به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
به‌ركه‌وتن به‌و تیشكه شینه‌ی له مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كان ده‌رده‌چێت بۆته هۆی زوو باڵغ بوونی نێرینه‌ی جرجی تاقیگه، ئه‌مه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیه Frontiers in Endocrinology بڵاویكردۆته‌وه.
ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مین توێژینه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان به‌ركه‌وتن به تیشكی شین و زوو باڵغ بوون له نێره‌ی جرج ئاشكرا بكات، ده‌كرێت سوود له ئه‌نجامه‌كانی وه‌ربگیرێت بۆ پاراستنی منداڵان له داهاتودا.
زوو باڵغ بوونی منداڵان له ئێستادا بۆته حاڵه‌تێكی باو، هۆكارێكی ڕوونی نییه، بێجگه له‌وه‌ی هه‌بوونی گرفتێك له مێشك یان بۆماوه یان گرفت له ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد و ڕژێنه سێكسیه‌كان ئه‌م گرفته دروست ده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا زۆرێك له دایكان و باوكان گرفتی ئه‌وه‌یان هه‌بوو منداڵه كچ و كوڕه‌كانیان پێش كاتی ئاسایی خۆیان باڵغ بوون، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زۆر به‌ركه‌وتن به ڕووناكی شینی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان یه‌كێكه له هۆكاره‌كان.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" به‌ركه‌وتنی جرجه‌كانی تاقیگه به ڕووناكی شینی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌ریخستوه نێره و مێیه‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه ئه‌ندامی زاوزێیان زیانی به‌ركه‌وتوه" بۆ ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه دایكان و باوكان ئاگاداربن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری زۆره ڕوناكی شینی ئامێره زیره‌كه‌كان هه‌مان زیان به منداڵه‌كه‌یان بگه‌یه‌نێت.
PM:03:22:27/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوه‌ته‌وه