ده‌رمانێكی نوێ بۆ توشبووانی زه‌هایمه‌ر به‌كاردێت
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای ژاپۆنی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ئاشكرای كرد وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی داوه بۆ به‌كارهێنانی ده‌رزی" لیكیمبی" بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.
ده‌رمانه‌كه كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی تایبه‌ت به دروستكردنی ده‌رمان به هاوكاری كۆمپانیای " پایۆجین" سه‌نته‌ره‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مهێمدراوه و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مه‌ریكی ڕه‌زامه‌ندی پێدراوه.
سوودی ئه‌م ده‌رزیه بۆ دواخستنی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ره له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا، به‌ڵام چه‌ند ڕێكخراوێكی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به ده‌رمان داوا ده‌كه‌ن ئاگایی له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه بنوسرێت چونكه ئه‌گه‌ری دروستكردنی وه‌ره‌می هه‌یه له مێشكدا هاوشێوه‌ی ته‌واوی ده‌رمانه‌كانی دیكه كه بۆ زه‌هایمه‌ر به‌كاردێن.
ده‌رمانه‌كه ڕێگری له دروستكردنی پرۆتینی" بێتا ئه‌میلۆید" ده‌كات كه هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونه به زه‌هایمه‌ر، مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی یاده‌وه‌ری.
PM:12:07:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوه‌ته‌وه