پیاوان توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن؟
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س لایان وایه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ته‌نها توشی ئافره‌تان ده‌بێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م نه‌خۆشییه توشی پیاوانیش ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی "NHS" له به‌ریتانیا ئاشكرایان كردوه" ساڵانه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 85 پیاوته‌نها له به‌ریتانیا و ساڵانه 400 پیاو له‌و وڵاته توشی ده‌بن"
پێگه‌ی" مایۆ كلینیك" ی پزیشكی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ناو پیاواندا كه‌مه به‌ڵام نه‌خۆشییه‌ك نییه توشی نه‌بن، زیاتر پیاوانی به‌ته‌مه‌ن توشی ده‌بن به‌ڵام مه‌رجێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی گه‌نج توشی نه‌بن، زوو ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه چاكبوونه‌وه خێراتر ده‌كات."
نیشانه‌كانی چییه؟
- دروستبوونی تۆپه‌ڵێكی هه‌ڵئاوساوی بێ ئازار و گۆرٍانی ڕه‌نگی پێست له ده‌وری مه‌مك و سوور بوونه‌وه و هه‌ڵدانی پێست، سوور بوونه‌وه‌ی گۆی مه‌مك و چوون به ناوه‌وه‌ی گۆ مه‌مك و ده‌ردانی ده‌ردراوی سپی.
له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه زۆر گرنگه هاوڵاتی سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستی بۆ بكرێت و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت له‌كاتی خۆیدا.
AM:11:06:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوه‌ته‌وه