به‌م نیشانانه‌دا بزانه په‌ستانی خوێنت به‌رزه
وێستگە ستایل-
به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن بووه به گرفتێكی باوی مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و هۆكاری توشبوونه به چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی مه‌ترسیدار، هه‌ندێك كه‌س هه‌تا قۆناغێكی دره‌نگ ئاگادار نین له‌وه‌ی توشی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه بوون، وه‌رنه‌گرتنی چاره‌سه‌ر و كۆنتڕۆڵنه‌كردنی په‌ستانی خوێن مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك زیاد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ش زۆر پێویسته هه‌مووان پێش وه‌خته نیشانه‌كانی بزانن.
له‌باوترین نیشانه‌كانی به‌رزی په‌ستانی خوێن:
1-هه‌ستكردن به زرنگانه‌وه‌ی گوێچكه و خوێن به‌ربوونی لوت.
2- دروستبوونی ئازار له سنگدا و قورسبوونی هه‌ناسه‌دان.
3- دودڵی و دڵه‌ڕاوكێ و سترێسی به‌رده‌وام.
4- لێڵ بوونی بینین.
5-دڵتێكهه‌ڵاتن.
6- ئازاری توندی سه‌ر.
7- ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ.
ده‌توانیت به‌وه‌رشكردنی به‌رده‌وام و خواردنی خوێ كه‌متر له 5 گرام له‌ڕۆژێكدا و سیستمی خۆراكی ته‌ندروست ڕێگری بكه‌یت له به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
AM:10:14:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2328
جار خوێنراوه‌ته‌وه