‌ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی

وێستگە ستایل-

ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی کە زۆرێک لە ئافرەتان  بەکاری دەهێنن بۆ ڕێگری لە دووگیانی، جۆرەکانی زۆرە و هەندێکیان بۆ ماوەیەکی کاتی بەکاردەهێنرێن بەڵام هەندێکیان هەمیشەیین ،كتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون باوترین ڕێگاكانی ڕێگریکردن لە دووگیانی  له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.
 
جۆرەکانی ڕێگاکانی ڕێگریی لە دووگیانی : 
1-مەنعی سروشتی : ئەمە باوترین جۆرەکانی ڕێگری لە دووگیانیە، و هیچ زیانێکی نییە بۆ ئافرەت
2-کۆندۆم (بۆ نێر) : وەک بەربەستێکی جەستەیی کاردەکات
3-حەبی مەنع: ئەمەش چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە، کاریگەری زیاترە لەسەر رێگریکردن لە دووگیانبوون و ڕێژەی شکستی کەمترە لە مەنعی سروشتی، بەڵام ئەگەر ئافرەتەکە حەبەکە لەبیربکات ئەوە ئەگەری هەیە دووگیاب بێت
4-ئامێری ناو منداڵدان : ئەم ئامێرە بچووکە لە شێوەی T،  دەکرێتە ناو منداڵدانەوە و دەتوانێت بۆ ماوەی سێ بۆ ١٠ ساڵ بمێنێتەوە
5-ئامێری قۆڵ (ئیمپلانۆن) : ئامێرێکی بچوکە لە ژێر پێستی قۆڵ دادەنرێت، ڕێژەی سەرکەوتنی ئەم جۆرە ڕێگرە لە هەر هەموو جۆرەکان زیاترە ، بژاردەیەکی درێژخایەنە.


AM:10:05:25/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 2896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌