پرخاندن ئه‌گه‌ری توشبوون به دوو نه‌خۆشی زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
یه‌ك له كۆی 5 كه‌سی پێگه‌یشتوو گرفتی پرخه‌یان هه‌یه و ده‌ترسن له‌وه‌ی له‌كاتی نوستندا هه‌ناسه‌یان بوه‌ستێت، ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ ژیانی ڕۆژانه‌یان دروستكردوه.
ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه به‌بێ چاره‌سه‌ر بمێنێته‌وه ئه‌وه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ %30زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ به‌ڕێژه‌ی %60 زیاد ده‌كات.
دكتۆر ده‌یڤد چارلی ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ناسه‌یان ده‌وه‌ستێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به خه‌مۆكی و جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك و به‌رز بوونه‌وه‌ی سست بوونی دڵ %140 زیاد ده‌كات، بێجگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و خه‌ڵه‌فان له قۆناغێكی زووی ته‌مه‌ندا زیاد ده‌كات"
پرخه له پیاواندا زیاتره به‌راورد به خانمان، و مه‌ترسیه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن، دكتۆر ده‌یڤد ده‌ڵێت" ئێستا زیاتر له 8 ملیۆن هاوڵاتی به‌ریتانی ئێستا به‌ده‌ست ئه‌م حاڵه‌ته‌وه ده‌ناڵێنن، پرخاندن به ده‌نگی به‌رز و خه‌به‌ر بوونه‌وه له‌كاتی نوستندا به‌هۆی وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م و لوته‌وه و توشبوون به ئازاری سه‌ر به‌یانیان پاش هه‌ستان له خه‌و و قورسبوونی نوستن باوترین ئه‌و گرفتانه‌یه ئه‌م كه‌سانه به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن"
AM:09:40:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3916
جار خوێنراوه‌ته‌وه