‌هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ سیستمی خۆراكیدا زیان به‌ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌گه‌یه‌نێت

وێستگە ستایل-

دكتۆر میخایل پسپۆڕی ڕوسی له‌ بواری خۆراك باس له‌وه‌ ده‌كات سیستمی خۆراكی ناته‌واو هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌كرێت، چونكه‌ كار له‌ درێژی ته‌مه‌نیان ده‌كات.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" زۆربه‌ی‌ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن جۆرێك خۆراك ده‌خۆن میوه‌ و ماسی و په‌نیر ی تیادا نییه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی كالسیۆمه‌، كاتێك كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ پێكهاته‌ی‌ گرنگ و كانزای نه‌خۆن ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی په‌یوه‌ندیدار به‌ چونه‌ ته‌مه‌ن ده‌بێت"

دكتۆر گینزبۆرگ ده‌ڵێت" خۆراكی ته‌ندروست پێویسته‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ له‌ قۆناغی پیریدا، باشتر وایه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان ڕۆژانه‌ دوو كوپ شیر بخۆنه‌وه‌ و دوو جۆر میوه‌ بخۆن، 5 ژه‌م پاقله‌مه‌نی و هه‌فتانه‌ ژه‌مێك ماسی بخۆن"


AM:10:59:23/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌