‌ده‌رمانێك هۆكاری توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ كه‌ گۆڤاری" پزیشكی نێوده‌وڵه‌تی" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ " به‌كارهێنانی ده‌رمانی پیرۆكسیدی هایدرۆجین زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت"

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌  Annals of Emergency Medicine بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌" زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بابه‌تی جیاواز له‌سه‌ر سوده‌كانی پیرۆكسیدی هایدرۆجین (H2O2) بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، ده‌وترێت ئه‌م ده‌رمانه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و مێشك و ته‌نانه‌ت شه‌كره‌ و شێرپه‌نجه‌ و ئایدز ده‌كات"

به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌كارهێنان و خواردنی بڕێكی زۆر له‌ پیرۆكسیدی هایدرۆجین كاریگه‌ریه‌كه‌ی‌ پێچه‌وانه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌ی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی‌ مێشك و سست بوونی دڵ زیاد ده‌كات و هۆكاره‌ بۆ مردن.

پسپۆڕان داوا ده‌كه‌ن هاوڵاتیان ئه‌م ده‌رمانه‌ ته‌نها بۆ" خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ برین به‌كاربهێنن وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك چونكه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ زیاتی له‌ 3 میلیلتر ده‌بێته‌ هۆی مردن"


AM:10:40:23/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 3016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌