وه‌رزشی به‌یانیان كێشی زیادده‌ی له‌ش داده‌به‌زێنێت؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ هه‌ڵیده‌بژێرێت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی كێشی زیادده.
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه قسه و باسی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه‌ی وه‌رزش كه‌ی باشترین كاته بۆ وه‌رزشكردن، له‌و باره‌یه‌وه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی جیاواز ئه‌نجامدراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پسپۆڕان به وه‌رگرتنی داتا له‌سه‌ر چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ڕابردوو گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی " په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌یه له‌نێوان وه‌رزشكردن و دابه‌زینی چه‌وری زیادده‌ی له‌ش، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌دا كه به‌یانیان وه‌رزشیان كردوه"
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر" سۆ دیكۆتیس" تایبه‌ت به CBS news ی ئه‌مه‌ریكی وتویه‌تی" باشترین شت مرۆڤ بیكات ڕاهێنانی وه‌رزشیه ئیتر له هه‌ر كاتێكدا بێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌یانیان وه‌رزش بكات و بچێته یانه تایبه‌ته‌كانی وه‌رزشكردن ئه‌وه چاكه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌كات و ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانی ئه‌وه پاش نیوه‌ڕۆ وه‌رزش بكات"
PM:06:42:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوه‌ته‌وه