‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: هه‌بوونی توندوتیژی له‌ ژینگه‌ی‌ قوتابخانه‌ زیان به‌ خوێندكار ده‌گه‌یه‌نێت

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ گۆڤاری" زانستی په‌روه‌رده‌ی‌ ده‌رونی" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا كاریگه‌ری خراپ و مه‌ترسیداری هه‌بوونی توندوتیژی له‌ ژینگه‌ی‌ خوێندنگه‌ خستۆته‌ ڕوو، به‌جۆرێك كار له‌ دۆخی ده‌روونی منداڵ و ئاره‌زووی بۆ خوێندنگه‌ ده‌كات.

پسپۆڕان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا زانیویانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ قۆناغێكی ته‌مه‌نیان و له‌ناو خوێندنگه‌ توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌درێت ئه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ژیانی خوێندنیان ده‌بێت، ئاستی نمره‌كانیان داده‌به‌زێت و ڕقیان له‌ خوێندن و خوێندنگه‌ ده‌بێت و متمانه‌یان به‌ توانای خۆیان نامێنێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 383 منداڵ ئه‌نجامدراوه‌ و تیایدا داتای تایبه‌ت له‌ هه‌ر قۆناغێكی خوێندن و ته‌مه‌نیان وه‌رگیراوه‌، توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كاتێك مامۆستا و به‌رپرسانی خوێندنگه‌ له‌ توندو تیژی دوور بكه‌ونه‌وه‌ ئه‌وه‌ منداڵ دۆخی ده‌رونی ئارام ده‌بێته‌وه‌ و حاڵه‌ته‌كانی پێشتر كاریگه‌ری له‌سه‌ری نامێنێت.


AM:11:31:21/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌