نیشانهكانی ئالودهبوون به ماددهی هۆشبهر
وێستگە ستایل-
کریستاڵ (مێسئەمفێتامین) یەکێکە لە ماددە هۆشبەرە بەهێزەکان کە تاڕادەیەک باوە لە کوردستان، و لە شێوەی پارچەی وردی شوشەیە، و پێشی ئەڵێن (سەهۆڵ) یاخود (شوشە). ئەم مادەیە زۆر بەخێرایی کەسی بەکارهێنەر ئالوودەی خۆی ئەکات، و کاریگەری خراپی دەروونی، جەستەیی، خێزانی، یاسایی، کۆمەڵایەتی، و کارو فرمان لە دوای خۆی جێدەهێڵێت، دكتۆر هێمن پزیشکی پسۆڕی دەروونی لهم بابهتهدا زیان و مهترسییهكانی بهكارهێنانی ئهم مادده هۆشبهره دهخاته ڕوو.
دكتۆر هێمن دهڵێت"ئەم مادەیە دروستدەکرێت و بەشێوەی خۆڕسک نیە، و کەسی توشبوو بەکاری دەهێنێت لە شێوەی جگەرە، یاخود هەندێجار بەشێوەی هەڵمژین، خواردن و یان دەرزی بەکاری ئەهێنێت."
لە نیشانەکانی کەسی ئالودەبوو:
لە نیشانە دەروونیەکان:
1- بێخەوی بە جۆرێک هەندێجار چەند شەوێک لەسەریەک ناخەون
2-شڵەژان و بێ ئۆقرەیی
3-گرنگی نەدان بە پاک و خاوێنی
4-زۆر پارە قەرزکردن و فرۆشتنی ماڵ و سامان بۆ کڕێنی ماددەکە
5-نەمانی ئارەزووی خواردن
6-زۆر توڕەبوون و هەڵچوون
7-گومانکردن
8-هەلوەسە
9-بیرچوونەوە
10-بێزووکردن بۆ مادەکە
11-زۆر هەڵکەندنی پێست و موو بە نینۆک و دروستبوونی برینی بچوک لە دەم و چاو و مل و قۆڵ
لە نیشانە جەستەییەکان:
1- هەناسەتەنگی و خێرا هەناسەدان
2-خێرالێدانی دڵ
3-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
4-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
5-فراوانبوونی بیلبیلەی چاو و جوڵەی نائاسایی و خێرای چاو
6-دابەزینی بەرچاوی کێشی لەش
7-ئارەقکردنەوە
8-داخورانی ددانەکان و گۆڕانی ڕەنگیان
9-ڕووشاوی و برینی پێست
10-ئازاری سنگ و پەتکەی دڵ
PM:09:34:20/09/2023
ئهم بابهته 560
جار خوێنراوهتهوه