‌ئایا چارەسەرکردنی کێشەکانی ددان لە ماوەی دووگیانیدا ئاساییە؟

وێستگە ستایل-

زۆر گرنگە لە کاتی دووگیانیدا گرنگی بە ناو دەمت وددانت  بدەیت، چونکە دووگیانی دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکاندا کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پووک و ددان زیاد دەکات کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر تەندروستی کۆرپەکەت هەبێت.

بەڵام، ئایا چارەسەرکردنی کێشەکانی ددان لە ماوەی دووگیانیدا ئاساییە؟دكتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی دروست ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" بەڵێ هەڵکێشانی ددان یان چارەسەر و پڕکردنەوەی ددان لە کاتی دووگیانیدا ئاساییە هەرکاتێک ئافرەتەکە پێویستی پێ بێت، هەروەها ئەشیعەی ددان بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی ددان و بەنجی ددانی مەوزوعی لە کاتی دووگیانیدا بە سەلامەت دادەنرێت، بەڵام بە گشتی باشتر وایە چارەسەری ددان لە کاتی دووگیانیدا لە سێ مانگی دووەمدا ئەنجام بدرێت."



PM:08:44:20/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌