له‌باره‌ی ئه‌م جۆره شیرینیه دایكان و باوكان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وێستگە ستایل-
گۆڤاره به‌ریتانیه‌كان چه‌ندین ڕاپۆرتیان بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هۆشداریان داوه‌ته دایكان و باوكان ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌و جۆره شیرینیه بخۆن كه له بازاڕدا پێیان ده‌فرۆشرێت و نیكۆتین له پێكهاته‌یدا هه‌یه.
ئه‌م شیرینیه قه‌باره‌ی بنێشتێكی هه‌یه و ده‌خرێته ده‌مه‌وه هه‌تا ده‌توێته‌وه و جه‌سته نیكۆتینه‌كه‌ی ناوی ده‌مژێت، به‌تامی ڤانێلا و شلیك و له شێوه‌ی جه‌لیدایه له قتوی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و سه‌رنجڕاكێش دانراوه كه كه‌سایه‌تی فیلم كارتۆنه‌كانی تیادایه.
فرۆشیاره‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه زیاتر ئۆنلاینن و باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌كرێت ئه‌مه به جێگره‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی دابنرێت، له هه‌ر كیسه‌یه‌كی ئه‌م شیرینیه 33 میلیگرام نیكۆتین هه‌یه له‌به‌رامبه‌ردا جگه‌ره‌یه‌ك 8-20 میلیگرام نیكۆتینی تیادایه، ئه‌م شیرینیه به ته‌واوه‌تی منداڵان و هه‌رزه‌كاران ئالوده ده‌كات.
PM:02:39:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوه‌ته‌وه