گه‌نجێك خوشكه‌كه‌ی خۆی كوشت
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی دادوه‌ری له میسر بڕیاریاندا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی زیندانی بكوژی خانمێكی گه‌نج له پارێزگای " بور سعید" بۆ 15 ڕۆژی دیكه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌م گه‌نجه به تۆمه‌تی سه‌ربڕینی خوشكه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامێك ده‌ستگیر كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یویستوه خوشكه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری بكات له‌گه‌ڵ گه‌نجێك.
پاش ئه‌وه‌ی محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 22 ساڵ بێ كاره، زیاتر له جارێك داوای له فه‌ریده‌ی خوشكی كردوه كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه و له دوكانێكی به‌كرێدانی عه‌زی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان كاری كردوه هاوسه‌رگیری نه‌كات به‌ڵام فه‌ریده داوای براكه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه، سه‌رئه‌نجام فه‌ریده له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به چه‌قۆ سه‌ری ده‌بڕدرێت و چهقۆیهكیش ده‌كرێت به پشتیدا، ئه‌و كاته‌ی پۆلیس ده‌گه‌نه سه‌ر ته‌رمی ئافره‌ته‌كه له خوێنی خۆیدا گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام تۆمه‌تبار زوو له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
خێزانی ئه‌م خوشك و برایه باس له‌وه ده‌كه‌ن ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا محه‌مه‌د یان له ماڵه‌وه كردۆته ده‌ره‌وه به‌هۆی ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌كانی، تۆمه‌تبار دانی به‌وه‌دا ناوه زوو بڕیاری ئه‌وه‌یداوه خوشكه‌كه‌ی بكوژێت چونكه به‌گوێی ناكات، ئه‌گه‌رچی پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی محه‌مه‌د ویستویه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی به ماتۆڕ ڕابكات به‌ڵام زوو ده‌ستگیركراوه.
PM:02:30:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 9432
جار خوێنراوهتهوه