ئەو خۆراکانە چیین کە سوودیان هەیە بۆ لەدایکبوونی منداڵی کوڕ؟
وێستگە ستایل-
چوار کانزا هەیە لە خۆراکدا کە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە دیاریکردنی ڕەگەزی منداڵ، ئەوانیش سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و کالیسیۆم، هێشتا نازانین میکانیزمی کارکردنی ئەو کانزایانە لە دیاریکردنی ڕەگەزی وردی منداڵی تازەلەدایکبوودا چییە بەڵام هەندێ توێژینەوە هەیە باس لەم بابەتە دەکات، دكتۆرە هودا پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا باسیكردوه.
زیادبوونی ڕێژەی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم لە خۆراکدا و کەمبوونەوەی ڕێژەی کالیسیۆم و مەگنیسیۆم دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری لەدایکبوونی منداڵی کوڕ
1-شیرەمەنی: هەموو جۆرەکانی پەنیر و ماست و شیر قەدەغەیە.
2-هەموو جۆرەکانی گۆشت ڕێگە پێدراون
3-سەوزە و میوە: ڕێگەپێدراوە، جگە لە سڵق، جەرجیر، شووتی و قڕنابیت.
4-خواردنی سوێر کە بڕێکی سۆدیۆمی زۆری تیایە
5-هەروەها ترش ، وەک ترشیات ، پڕتەقاڵ ڕێگەپێدراوە.
6-پاقلەمەنییەکان: هەموو جۆرەکانی پاقلەمەنییەکان وەک نۆک، فاسۆلیا، پاقلە و نیسک ڕێگەپێدراون
7-قاوە ڕێگەپێدراوە
PM:12:11:19/09/2023
ئهم بابهته 2828
جار خوێنراوهتهوه