بهم نزیكانه فیلمی ئالودە نمایشدەكرێت
وێستگە ستایل-
وێستگەنیوز : شكارحەمەنوری
شوان عەتوف هونەرمەندی دیاری كورد لە لێدوانێكی تایبەتدا بە وێستگە نیوز راِگەیاند بەم نزیكانە فیلمی ئالودە نمایشدەكرێت و دەربارەی ناوەڕۆكی فیلمەكە شوان عەتوف دەڵیت، فیلمەكە لە ژانری خۆشەویستی و تاوانە .
كارەكانی فیلمی ئالودە نزیكی یەك ساڵی خایاندوەو تەواوی وێنەگرتنی لە سلێمانی تۆماركراوە كە لە بەرهەمهێنانی دەزگایی میدیایی كوردسات و كۆمپانیایی گڵۆپە .
ئەكتەرە سهرهكیهكانی فیلمەكە "شوان عەتوف و هونەرمەندان بەیان عوسمان و پێشڕەو حسێن" ه و چەند ئەكتەرێكی دیكە بهشداریان تیادا كردوه، سیروان محەمەد كاری سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ كردوە.
فیلمی ئالودە بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كورستان و تەواوی عیراق نمایشبكرێت و دواتر دەبرێتە وڵاتانی ئەوروپا و لە ڤیستیڤاڵە جیهانیەكان بەشداری پێدەكرێت .
ئەمە لە كاتێكدایە كە شوان عەتوف تەواوی كارەكانی فیلمی خۆشەویستی لە سەردەمی كۆرۆنا تەواو كردەوە و لە سەرەتای ساڵی 2024 نمایشدەكرێت .
لە كۆتایدا شوان عەتوف ئاشكرایكرد كە ئامادەكاریی دەكات بۆ فیلمێكی گەوەرەتر و درامایەكی تر كە لە ئاست چاوەڕوانی كوردا بێت .
AM:11:04:19/09/2023
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه