‌سێ بیرۆكه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش

وێستگە ستایل-

بۆ ئەوەی کێشی لەش ئاسایی بێتەوە 3 ڕێگای سەرەکی هەیە، دكتۆر داهات پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە له‌م بابه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ڕێگاكانی خستۆته‌ ڕوو.

-یەکەم: پارێزی کردن لە خواردن، ئەمیش بە 3ڕێجێمی تایبەت دەکرێت."رێجیمی کەم کاربۆهیدرات Low Carb ، لەمەیا کەسەکە پێویستە شیرینی و نان و برنج زۆر کەمکاتەوە، ڕێجیمی کیتۆ، ئەمیش لەجیاتی کاربۆهیدرات گرنگی زیاتر ئەدات بە چەوری و پرۆتین، ڕێجیمی ڕۆژووی پچڕپچڕ کە یەک ژەم نان ئەخوات بە دڵی خۆی و دوای ئەوە تا ڕۆژی دواتر هیچ شتێک ناخوات."

هەڵبژاردنی جۆری ڕێجیمەکە بەپێی ویستی کەسەکە و شێوازی ژیانی و نەخۆشیە درێژخایەنەکانی ئەگۆڕێت.

-دووەم ڕێگا بۆ کێش دابەزاندن بریتیە لە وەرزش کردن: جوڵەی ڕۆژانە بەتەنها بەس نیە بۆ کێش دابەزاندن بەڵکو پێویستە وەرزشێکی بەبەرنامە بێت، ڕۆژی 1 كاتژمێر، بەلایەنی کەمه‌وه‌ 4ڕۆژ لە هەفتەیەکدا"

هەر جۆرە وەرزشێک بێت هەر باشه وەکو ڕۆیشتن بە پێ، ڕاکردن، وەرزشی ناو هۆڵ، ئامێری وەرزشی ماڵەوە، مەلەکردن، دوو گۆڵی.

-سێیەم ڕێگا بۆ چارەسەری قەڵەوی بریتیە لە بەکارهێنانی دەرمان، ئەم ڕێگەیە پێویسته دوای هەندێ پشکنینی تایبەت بکرێت دوای دڵنیا بونەوە لەو نەخۆشیانەی ئەبنە هۆی قەڵەوی وەکو غودەی تەمەڵ و گڕێی پەنکریاس و نەخۆشی کوشینگ و کیسی هێلکەدان و هەندێك نەخۆشی مێشک و هەندێ دەرمانی تایبەت.

ئەو دەرمانانەی بۆ کێش دابەزاندن بەکاردێت بریتین لەو جۆرە حەبانەی کە نەخۆشەکە پێش نان دەیخوات و چەوری لەشی دائەبەزێنێت، ئەو چاره‌سه‌رانەی کالۆری لەش ئەسوتێنێت، لەگەڵ ئەو دەرزیانەی کە ڕۆژانە یان هەفتانە ئەکرێت و ئاره‌زووی خواردن کەم دەکەنەوە و و هۆرمۆنی ئەنسولین کەم ئەکەنەوە و بەمەش کێش دابەزێنن.

کۆتا چارەسەری قەڵەوی بریتیە لە دانانی باڵوونی گەدە و نەشتەرگەری بچوک کردنەوەی گەدە و گۆڕینی ڕێڕەوی هەرس.
ئەوەی گرنگە باس بکرێت ئەوە ئەم جۆرە چاره‌سه‌رانە هیچ سوودێکی نابێت ئەگەر کەسەکە پارێزی و وەرزش نەکات لەگەڵیدا.


AM:10:02:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌